ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و سبەی دووشەممە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەشدەکرێن.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە 18ی ئەم مانگە بڵاویکردەوە، مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەکات، بە گوێرەی خشتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
هەر بەگوێرەی خشتەکە کە وەزارەتی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە، سبەی دووشەممە 24ی ئاب دواین شوێن دەبێت کە مووچە وەربگرن ئەویش موچەی خانەنشینی شارستانی-ن لە هەرێمی کوردستان.