شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، ته‌نیا له هه‌ندێك ناوچه‌ى دهۆك ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى دووشه‌ممه 24/8/2020، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
باس له‌وه‌ش كراوه، ئەمڕۆ پله‌ى گەرما کەمێک نزمتر دەبێت، بەڵام سبەى دەست بە بەرزبوونەوە ده‌كات، هەروەها تا کاتژمێر 12ى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە، له ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بارانبارین هەیە.
له‌م باره‌یه‌وه، سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، نەخشەی بەهەڵمبونی ئاو و دیاریکردنی پلەکانی گەرما ئاماژە بەئەگەرێکی بەهێزی بارانبارین لەسەرەتای مانگی (ئەیلول/9) لە عێراق دەکەن.