وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژماره‌ و ڕێژه‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی یەک هەفتەی رابردودا 163 توشبوی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەماوەی یەک هەفتەدا 27 هەزار و 348 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون و سێ هەزار و 712 توشبونی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە دەکات 13.6%.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەزار و 699 توشبوو لە هەولێر، 949 توشبوو لە سلێمانی، 923 توشبوو لە دهۆک و 141 توشبووش لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکراون.

وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردوە، لەماوەی هەفتەیەکدا 163 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، کە 90 لە هەولێر، 61 لە سلێمانی، 10 لە دهۆک و 2 کەسیش لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button