پارێزگاری هەڵەبجە: ئەم شێوازە خۆپیشاندانە دوورە لە هەموو عورفێکی مەدەنی و هەڵەبجەییانە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوە لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە ، لە ڕاگەیاندراوێکدا پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات دەستبردن بۆ مەلەفاتی حكوومەت و دامودەزگاكان ناچێتە چوارچێوەی خۆپیشاندانەوە.

 

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ئەم شێوازە خۆپیشاندانە دوورە لە هەموو عورفێکی مەدەنی و هەڵەبجەییانە و هەموو ئیجرائاتێکی یاسایی دەگرینە بەر بە بێ چاو پۆشی لە بچوکترین تاوان ، چونکەدەستبردن بۆ  مەلەفاتی حکوومەت و دامودەزگاکان ناچێتە چوارچێوەی خۆپیشاندانەوە، داواکاری خەڵکیش نییە  .

 

هاوکار پارێزگاری مەدەنی داوا دەکات ، لە گەڵ ئەوەی باوەڕیان بە ئازادی هەیە و پێیان وایە هاووڵاتیان مافی خۆیانە داواکاری ئاراستەی دەسەڵات بکەن بە ڵام دەبێت ئەو داواکارییانە دوور بێت لە دەستی تێکەرانەو ئامانجێکی تایبەتی سیاسی

Back to top button