پارێزگاری دهۆک لە گەڵ نوێنەری شۆفێرانی نارازی کۆبویەوە
لە دوای کۆنفرانسێکی رۆژنامە وانی عەلی تەتەر پاریزگاری دهۆک بە پێی ئەو بەڵینییەی لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند لە گەڵ سەرپەرشتیاری دەروازەی نێو دەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل و نوێنەری شۆفێرانی ناڕازی کۆبویەوە .
پارێزگاری دهۆک لەو کۆنفراسە رۆژنامەوانییەدا وێڕای ئەوەی بەڵینی بە شۆفێرانی نارازی دا بە پێی توانا هەوڵ دەدەن بۆ چارەسەری کێشە و داواکارییەکانیان ڕاشیگەیاند “هەندێك پەرلەمانتار كە نوێنەری هەرێمی كوردستانن لە بەغدا، بەڵام لە دژی بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان كار دەكەن، بەیانێكیان داوەتە نەتەوە یەكگرتووەكان، دەڵێن ١١ كەس بریندار بوون، با ناوێكمان پێبدەن، منیش دەڵێم بەڵێ بریندار هەبووە و ژمارەشیان ٦٠ كەس بووە، ٥٦ كەسیان پۆلیس و ئاسایش و پارێزەرانی گومرگی ئیبراهیم خەلیلن، چوار كەسەكەی دیكەش كاسبكارن و لە ئیبراهیم خەلیل كار دەكەن. داوا لەو پەرلەمانتارانە دەكەم ناوی ئەو یازدە كەسەمان پێبدەن، یان ناوی یەكێكیانمان پێبدەن
لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوە دا ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو ئەو ژیانە سرووشتییەی پێشتر هەبوو، بگەڕێنینەوە لەگەڵ جێبەجێكردنی