نوێنەرانی زاخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ ی مانگی ٨ لە ڕاگەیاندراوێکدا هەرسێک نوێنەری شاری زاخۆ وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، ڕایانگەیاند کەس بۆی نییە بە نوێنەرایەتی خەڵکی زاخۆ خۆی بکاتە دەمڕاستی داواکاری خەڵکی ئەو شارە ، چونکە ئەوەی مافی هەبێت لەو بووارەدا قسە بکات و ڕای خەڵک بگوازێتەوە ، نوێنەرانی ئەو شارەن نەک کەسانی دیکە .
هه‌ریه‌كه له د. ئه‌حمه‌د سه‌فار، د. دالیا فه‌رهاد و وه‌سفیه شێخۆ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاشکاوانە باس لەوە دەکەن ئەو کەسانەی بە ناوی زاخۆ، په‌یامێكیان ئاراسته‌ی “جێنین پلاسخارت” نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه له عێراق و به‌ناوی زاخۆ قسه‌یان كردووه، كه مه‌به‌ستیش لێی ته‌نیا به‌لاڕێدابردنی رای گشتی و تێكدانی سه‌قامگیرییه
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەوانەی ڕاپۆرتی وەها پیشکەش دەکەن بە سەدان کیلۆمەتر لەو شارەدوورن لە موعاناتی خەڵک ، ئامانجی ئەوان بەرژەوەندی سیاسی حزبییە نەک خەمخۆری خەڵک