چۆن چاره‌سه‌ری زیپكه‌ ده‌كه‌یت

خواكوڕك

زۆربەی ئەو کەسانەی کە زیبکەی گەنجانەیان لەسەر پێستی ڕووخسار ھەیە بەھەمان شێوە ئەو زیبکانە لەسەر پشتیان بەدەردەکەوێت، بەتایبەتی لەسەر ناوچەی پشت و سینگ بەھۆی ئەوە دەردراوەکانی چەوری زۆرن لەسەر ئەو ناوچانە.
بۆ ئەم مەبەستە بەڕێگەی سروشتی دەتوانن خۆتان لەدەرکەوتنی ئەم زیبکانە بپارێزن:
*بۆ لەناوبردنی زیبکەی سەر پشت و سینگ، سرکەی سێو بەباشترین چارەسەر دادەنرێت بەھۆی ئەوەی تایبەتمەندییەکی تێدایە توانای لەناوبردنی ھەوکردنی سەر پێستی ھەیە،یەک کوپ سرکەی سێو تێکەڵ بە دووکوپ ئاو بکەن.
*ئەم گیراوەیە بەتاڵ بکەنە ناو شووشەیەکی ئاو پڕژێن، پاشان بیڕژێننە سەر پێستی لەش، چاوەڕێ بکەن تاکو بەتەواوی وشک دەبێتەوە، ئنجا بەئاو بیشۆن.

سه‌رچاوه‌/ kmagazin

Back to top button