بڕیاری پلە بەرزکرنەوەی پێشمەرگە درا

 

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٣/٨/٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت،  سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە وەزارەت و دۆخی پێشمەرگەیان تاووتوێ کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە و دواھەنگاوەکانی ئەم بوارە تاووتوێ کران و پێداگری لە سەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی لە ناو ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.

 

ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی پلەدارانی ھێزی پێشمەرگە کرا کە چەند سالێکە وەستاوە ، بڕیاردرا  پلەبەرزکردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی ٢٠١٧ جێبەجێ بکرێت و پلەبەرزکردنەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ساڵەکانی داھاتووش ، بە پێی میکانیزمی نوێ و دوای وردبوونەوەی زیاتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

Back to top button