پۆلیسی هەولێر سێ بکوژ دەستگیر دەکات

 

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ، دەستگیر کردنی ٣ بکوژ پشتڕاست دەکاتەوە ، بکوژەکان لە گوندی سۆرخان بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکیان دا و دواتر بە گوللـە کوشتیان

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێردا هاتووە ، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 23-8-2020)  “دوای ئاگاداركردنەوەی بەشی پۆلیسی عەنكاوە بە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گوندی سۆرخان، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی توڕەق پێكهێندرا، دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداوەكە، دەركەوت هاووڵاتییەك بە ناوی عەزیز لەلایەن سێ تۆمەتبارەوە بە ئۆتۆمبێل لێی دراوە و تەقەی لێکراوە لە ئاكامدا گیانی لەدەستداوە”.

 

پێویستە بگوترێت رووداوەکە شەوی 19ـی 8-2020 روویداوەوپۆلیس : توانیویانە بە دوو کاتژمێر تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (س.م.ع.)، (س.س.م.) و (م.س.م.) دەستگیربكەن  و تاوانبارەکانیش دانیان بە تاوانەکەیان دا ناوە

 

پۆلیس هەروەها دەڵێ “هەرسێ تۆمەتبارەكە دوای دەستگیركردنیان دانیان بە تاوانەكەیان، کە لەسەر كێشەی زەوی بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئاكامدا تەقە لەنێوانیاندا روویداوە و بەو هۆیەوە گوللـەیەك بە عەزیز کەوتووە”.بەڵام لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت بکوژەکان بەشێوەیەکی دیکە تاوانەکەیان ئەنجام داوە

Back to top button