رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: دڵنیانین شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا رووده‌دات یان نا به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووشبدات مه‌ترسیه‌كانی كه‌متره

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا جیهان به ده‌ست شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆناوه گرفتاره و نه‌توانراوه چاره‌سه‌رێكی بنبڕ بۆ كۆرۆنا بدۆزرێته‌وه، ده‌نگۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆڵی دووه‌می كۆرۆنا دوونیای ته‌نیووه به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش ده‌ڵێت دڵنیا نین له‌وه‌ی ئایه شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا رووده‌دات یان نا به‌ڵام ئه‌گه‌ر رووشبدات مه‌ترسیدار نابێت.
رانیری گوێرا، پسپۆڕی تەندروستی گشتی و یاریدەدەری سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی کۆریری دێلا سیرای ئیتالی رایگەیاند، لە ئیستادا دەسەڵاتدارانی پزیشکی جیهان هەمو ئامرازەکانیان لەبەردەستدایە بۆ خۆلادان و دەربازبون لە شەپۆلی دووه‌م ئه‌گه‌ر رووبدات كه تا ئێستا دڵنیا نین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی گوتیشی”پێشبینی زیادبونی ژمارەی قوربانیان دەکرێت، بەڵام دەکرێت رێگری لە زیادبونی حاڵەتە جدییەکان بکرێت، کەڵکیان لە ئەزمونی شەش مانگی رابردو وەرگرتوە”سەبارەت بە بەرزبونەوەی ژمارەی توشبون لە ئیتالیا رونیکردەوە، ئەوە پەیوەندی بە زیادکردن و فراوانبونی ژمارەی پشکنینە گشتیەکان و هەڵمەتی دۆزینەوەی توشبوان هەیە.
گوێرا ئاماژەی بەوەشدا، لەسەرەتای ساڵێ نوی خوێندندا، ناتوانریت رێگری لە بەربونەوەی ژمارەی توشبوام بکرێت، چونکە لێکجیاکردنەوە و دورخستنەوەی خوێندکاران ئەستەمە.