خواكوڕك خشته‌ی به‌راوردكاری تووشبوون و گیان له ده‌ستدانی كۆرۆنا له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو ده‌خاته روو
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/7-0.jpg)
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری نوێی هه‌فته‌ی رابردووی تووشبوون و گیان له ده‌ستدان و چاكبووه‌وانی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و به پێی ئاماره‌كان له هه‌فته‌ی رابردوو 27348 پشكنینی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراون.
به پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌راورد كاری له نێوان دوو هه‌فته‌ی رابردوو كراوه به جۆرێك له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه له 7/8/2020 ده‌ست پێده‌كات تا 14/8/2020 وه هه‌فته‌ی دووه‌م له14/8/2020 بیست تا ئه‌مڕۆ به پێی به‌راورد كاریه‌كه له سنوری پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌ی تووشوان كه‌می كردووه و له به‌رامبه‌ردا ژماره‌ی گیان له ده‌ستان به هۆی كۆرۆنا زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها له سنوری پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی پێشووتر زیادی كردووه‌و وه ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها له پارێزگای دهۆك به هه‌مان شێوه‌ی سلێمانی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان وتووشبوان زیادی كردووه. هه‌روه‌ها له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ژماره‌ی توشبوان زیادی كردووه‌و ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان كه‌می كردووه.