وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتی ئیمارات و ئیسرائیل رێككه‌وتنی ئاشتیان ئه‌نجامدا و په‌یوه‌ندیه‌كانیان ئاسایكرده‌وه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه‌ ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌ردوو وڵات بكات بۆ تاوتوێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان.

كه‌نالی هه‌واڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بڕیاره‌ی سبه‌ی مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات به‌ تایبه‌ت بۆ ئیسڕائیل و ئیمارات و دواتریش له‌ قاره‌ی ئه‌فریقیا سه‌ردانی سودان ده‌كات. دواتریش جارید کۆشنەر، گەورە راوێژکاری دۆناڵ تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سەردانێکی هاوشێوە بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەستپێدەکات.

سه‌ردانی پۆمپیۆ و كۆشنه‌ر هاوکاتە لەگه‌ڵ هەوڵەکانی بەڕێوه‌بەرایەتییەکەی تره‌مپ بۆ سود وەرگرتن لە قورسایی ڕێککەونە مێژووییەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات.

چاوەڕوان دەکرێت کۆشنەر و تیمەکەی سەردانی ئیسڕائیل و بەحرەین و عومان و عەرەبستانی سعودیە و هەروەها شانشینی مەغریبیش بکەن.

Back to top button