پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری مێوژ بزانە

مێوژ یەکێکە لە پێکهاتە بە سوودەکان لەرووی تەندروستی و جوانیەوە، هەربۆیە گرنگە بایەخێکی تایبەتی پێبدەیت و منداڵەکەشت فێری خواردنی بکەیت، دەکرێت مێوژ بەتەنها بڕێکی لێ بخورێت، یان تێکەڵی خواردنەکانی دیکە بکرێت وەک کێک یان نانی بەیانی.

 سوودەکانی مێوژ چییە؟

1-بۆ خانمانی دووگیان مێوژی رەش بەسوودە و یارمەتی کۆرپەلە دەدات، بە تەندروستی گەشە بکات، بەڵام ئەگەر شەکرەت هەیە باشترە پرسی پزیشک بکەیت.

2-مێوژ کاریگەری لەسەر جوانی پێست هەیە، چونکە توندی دەکاتەوە و ساف و گەشاوە دەریدەخات.

3-یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی سێکسیان لەدەستدەدەن، وزەیەکی باشیان پێدەبەخشێت.

4-رۆژانە خواردنی مێوژ، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یادگای مێشک و چالاککردنی.

5-جەستەی منداڵ چالاک دەکات، هاوکات سەرنجی بەهێزدەکات و دەتوانێت باشتر کۆشش بکات.

Back to top button