نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

ئەمڕۆ دووشەممە (24ی ئابى 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (44) دۆلار و (30) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (42) دۆلار و (26) سەنت فرۆشراوە.

بەڕای شارەزایانی بواری نەوت بەهۆی ئاسایی بونەوەی دۆخی کۆرۆنا لە بەشێکی وڵاتان و بەردەوامی رێککەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، نرخی نەوت تا ماوەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە.

Back to top button