پێنجوێن : لە روداوێکی هاتوچۆدا کەسێك گیانی لەدەستدا
هاتوچۆی پێنجوێن بڵاویکردەوە، لە روداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستداوە، کەسێکیش بریندار بووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پێنجوێن رایگەیاند، روداوەکە لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلیکدا، لەسەر رێگەی (پێنجوێن- گەرمك) روویداوە، بەهۆیەوە کەسیك گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری سەرەکی روداوەکە، بۆ رۆشتنی پێچەوانە لەلایەن ئۆتۆمبێلەکەوە دەگەڕێتەوە.