چەند کەسێک لە سەر کونکردنی بۆڕی نەوتی هەولێر و دهۆک دەستگیر کراون
وەزارەتی ناوخۆ بە بڵاو کردنەوەی نووسراوێک کە واژووی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەرە ، وڵامی چەند پرسیارێکی عەلی ئەمە ساڵح ، پەرلەمانتاری گۆڕان دەداتەوە .
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لەچەند شوێن لە هەولێر و دهۆک بۆڕی نەوت کون کراوەو و توانیوانە چەند کەسێکیش دەتگیر بکەن .
شوێنەکان بریتین (لە ناحیەی قوشتەپە / گوندی دۆڵەبەکرە و لە سنووری دیبەگە و گوندی نوغەران لە نزیک گوێڕ
سەبارەت بە سنووری پارێزگای دهۆک ( لە قەزای سێمێل بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان کونکراوە و توانراوە چەند تۆمەتبارێک دەستگیربکرێن و کەیسەکەش لە دادگای لێکۆڵینەوەیە).