كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانه‌.. له‌نێوان جه‌نگ و ئاشتی

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دوو شه‌مه‌ 23/1/2017 یه‌كه‌مین رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی ئاستانا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نوێنه‌ری وڵاتانی روسیا و توركیا و ئێران و رژێمی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی سوری به‌شداریان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد، و له‌نێو هێزه‌ كوردیه‌كانیش نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سوریا به‌شداری كرد.

له‌رۆژی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی گه‌رمی ئاشتی و ئاگربه‌ست له‌نێوان رژێمی سوریا و هێزه‌كانی ئۆپه‌زسیۆن، خه‌ریك بوو شه‌ڕێكی دیكه‌ی لێده‌كه‌وته‌وه‌، رژێمی سوریا داوای رێكه‌وتنی سیاسی ده‌كات و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ش ته‌نیا ده‌یه‌وێت ئاگربه‌ستێكی به‌رده‌وام له‌ وڵاته‌كه‌ هه‌بێت،

بەشار جەعفەرى نوێنەرى حکومەتى سوریا لە کۆبوونەوەى ئاستانا له‌ کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، “کۆبوونەوەى ئاستانا گرنگە بۆ چارەسەرى دۆخى سوریا، بەڵام هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كی گروپە تیرۆرستیەکان بەکارده‌هێنن و هەوڵ دەدەن کە گفتوگۆى ئاستانا سنوردار بکەن، ئەو هەوڵە گرنگانەى کەدراون بۆهاوکارى گەلى سوریا دەیانەوێت لەبارى بەرن”.

362ceeee-765a-4b5c-9bca-a85670a5d381

له‌به‌رامبه‌ردا یەحیا عەریزى وتەبێژى ئۆپۆزسیۆنى سوریا لە کۆبوونەوەکەى ئاستانە به‌ میدیاكانی ڕایگەیاندووه‌، “نایانه‌وێت بچنه‌ نێو هیچ گفتوگۆیه‌كی سیاسی، ئامانجی ئه‌وان ته‌نها پابەندبوونە بە ئاگربەست و لایەنى مرۆیی و گەیاندنى هاوکاریی بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکان و بەردانى گیراوە سیاسییەکان”.

له‌رۆژانی رابردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئەمەریکا و ڕوسیا و تورکیا و ئێران و ستیڤان دی میستورا نێردراوى تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا بەشدارده‌بن، به‌ڵام نوێنه‌رانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ پەیەدە و هەپەگە بانگهێشتى کۆبوونەوەکە نەکراون.

Back to top button