سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە ڕفێندراوە

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، خدر کەریم سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە ، لە کاتی هاتنەدەرەوەی لە ماڵ رفێندراوە .

 

هەر بە پێی زانیارییەکان کەس و کاری خدر کەریم بەردەوام داوا لە دەزگا ئەمنیەکان دەکەن پێ و شوێنی هەڵبگرن و بۆیان بدۆزنەوە بەڵام تا ئیستا وەک پێویست بە دەم هاناکەیانەوە نەچوون ، بۆیەش کە ئێستادا بنەماڵەکەی داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکەن هاوکاریان بکەن چونکە دوێنێ لە کاتی چوونەدەرێدا دیار نەماوە و تەلەفۆنیشی داخراوە .

Back to top button