بەفەرمانی سەرۆکی حکومەت دوو پرۆژەی گرینگ لە هەڵەبجە دەست بە کارەکانیان دەکرێت

 

پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان ئاشکرای دەکات ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەوە کردووە بۆ جێبەجێکردنی دوو پرۆژەی گرینگ لە هەڵەبجە و جەختی لەوە کردۆتەوە خەڵكی ھەڵەبجە شایستەی ھەموو جۆرە خزمەتگوزارییەكن و دەبێت خزمەتی شارەكە بكرێت.

 

ئازاد تۆفیق هاوکات با س لە پرۆژەکان دەکات و دەڵێت : یەک لە پرۆژەکان پڕۆژەی پردی (تووەقوت)ە کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەنجام دەدەرێت، هەروەها (ناوچەی پیشەسازی خۆراک) کە دەستەی وەبەرهێنان ئەنجامی دەدات . هەردوو پڕۆژەکەش لە قۆناغی کۆتایی ئامادەکارییدان  و لە ماوەیەکی نزیکدا دوای رێکارە ئیدارییەکان،  بەردی بناغەی ھەردوو پڕۆژەکە دادەندرێت

 

لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات سەرۆکی حکومەت بەڵینی داوە بە زووترین کات داخوازییەکانی خەڵک بە سەردەکاتەوە و کار بۆ ئەوە دەکرێت کێشەکان چارەسەر بکرێت

Back to top button