دەزگای زانیاری رێگا نادەین شاسوار راپێچی دادگا بكرێت
دوای دەیان داوایی یاسایی لەسەر ( شاسوار عەبدولواحید كەبابچی) كە ئێستا لە دادگاكان لەسەری تۆمار كراوە، تا ئێستا ناوبراو ناچێتە بەردەم دادگا و دەزگای ئەمنی یەكێتیش بەشێوەیەكی تووند پاسەوانی دەكات”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، دەزگا ئەمنیەكانی سلێمانی ( شاسوار عەبدولواحید كەبابچی)یان داڵدە داوە، رێگا نادەن بچێتە بەردەم دادگا، تا ئەو رادەیە دەزگای زانیاری بە ئاشكرا گوتوویەتی كە رێگا نادەین شاسوار دادگایی بكرێت”.
لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی و هەولێر و سلێمانی دەیان داوایی یاسایی لەسەر كەناڵی ئێن ئارتی و شاسوار و جاڤی لاند هەیە، كە لەلایان حكومەت و پارتی سیاسی و كەسایەتی سیاسی و تۆمار كراوە، بەڵام دەزگا مخابەراتیەكانی یەكێتی رێگا نادا ناوبراو دادگایی بكرێت..