سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەسەر دۆخی ئێستای کوردستان لێدوان دەدات

 

ئەودیدارەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم دیداری میدیایی هاوبەشە کە بە ئامادەبوونی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن  لە سەر دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچە و داوایین ئاڵ و گۆڕەکان قسە دەکات .

 

بەرنامەکە ئەمشەو کاتژمێر ٩ ی شەو بە کاتی هەولێر بڵاو دەکرێتەوە و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وڵامی زۆرێک لەو پرسیارانە دەداتەوە کە رۆژنامەوانان ئاراستەی دەکەن و زۆریش لەو پرسیارانە وڵامی بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبێت .

 

هاوکات بە پێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک پرسیارە سەرەکییەکان بریتی دەبن لە پرسی چاک سازی ، رێککەوتن لە گەڵ بەغدا ، پرسی مووچەی فەرمانبەران ، پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دۆخی تەندروستی بۆ رووبەرووبوونەوەلە گەڵ کۆرۆنا و چۆنیەتی بەردەوامی ژیان لە ئیستادا

Back to top button