پەنجا کۆمپانیای گەورەی  بەرهەمهێنەری ئەمریکی دێنە هەرێمی کوردستان

 

 

ئەسکەندەر محەممەد بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی ژووری بازرگانی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات  “سەرۆکی ژووری بازرگانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسووڵی بازرگانی ئەمەریکا لە کونسووڵخانەی ئەمەریکا لە ھەرێم ڤیدیۆکۆنفرانسێکیان بەڕێوە بردووە .

 

لە کۆنفرانسەکەدا  داوا کراوە  کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن و ئەوانیش باسیان لەوە کردبوو کە کۆنفرانسێکیان بۆ ٥٠ کۆمپانیا داناوە بیکەن و ئامادەکاری بۆ دەکەن، بۆ ئەوەی ئەو کۆمپانیایانە بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، بۆیە لەسەر خەتین بۆ ئەوەی ئەو کۆمپانیایانە کۆ بکرێنەوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان کۆنفرانسێک بکەن و دواتر بێنە ھەرێمی کوردستان کار بکەن وەکو پاڵپشتی ئابووری  ھەرێمی کوردستان .

 

ئەسکەندەر محەممەد بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی ژووری بازرگانی ھەرێمی کوردستان لەو لێدوانەدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها ئاماژە بەوە دەکات”ئەو کارەش دوای ئەوە ھات لە ماوەی ڕابردوو بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی پرۆتۆکۆڵێکی لێک تێگەیشتن لە نێوان ژووری بارزگانیی ھەرێم و ئەمەریکا ئیمزا کرا، بۆیە لەو چوارچێوەیە وەکو ھەنگاوی یەکەم ئەو٥٠ کۆمپانیایەی ئەمەریکا دێن لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن، ئەو کارەش کونسووڵخانەی ئەمەریکا جێبەجێی دەکات و کۆنفرانسێکی ئۆنلاین لە نێوان کۆمپانیاکانی ئەمەریکا و ھەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی ھەردوولا داواکاریی خۆیان بخەنە ڕوو

 

سەبارەت بە کاردانەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی ژووری بازرگانی ھەرێمی کوردستان: ”ھەرێمی کوردستان داواکاریی خۆی دەخاتە ڕوو کە پێویستی بە چ جۆرە کارێک ھەیە و بێن لە چ بوارێکدا کار بکەن و ئەوانەی ھەرێمی کوردستان پێویستی پێ ھەیە وەکو سێکتەری نەوت و وزە و کارەبا و قوتووبەندی و خۆراک و چەند بوارێکی دیکە.”

Back to top button