پۆمپیۆ دەچێتە سودان
میدیا فەرمیەکانی سودان، رایانگەیندووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە رۆژی سێشەممە لە خەرتومە، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان سودان و ئیسرائیل دەکات، لە گەڵ چەند تەوەرەیەکی تردا
ئاژانسی فەرمی هەواڵی سودان (SNA) رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند:”مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سبەی (سێ شەممە) بە سەردانێکی فەرمی بگاتە ئەو وڵاتە، لەو میانەیە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵادەست و ژەنەراڵ عەبدولفەتاح ئەلبورهان و دکتۆر عەبدوڵا حەمدوک سەرۆک وەزیران، قسە دەکات”