وه‌زاره‌تی كشتوكال هاورده‌كرنی ته‌ماته‌ی قه‌ده‌غه‌كرد

 

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پێگه‌یشتنی ته‌ماته‌ لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان کە ئێستا بەرهەمه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان پێگەیشتووە، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕیارێك هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی قه‌ده‌غه‌ كرد.

به‌ پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكالی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ده‌ستی ده‌زگای میدیایی خوكوڕك كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند، پاڵپشت به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ به‌رهه‌می ناوخۆیی، بڕیاریانداوه‌ له‌ رێكه‌وتی 27ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا كاتێكی نادیار هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.

له‌ نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكال ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ته‌نها رێگه‌ به‌و به‌روبوومانه‌ ده‌درێت كه‌ مۆڵه‌تی هاورده‌كردنیان وه‌رگرتووه‌ به‌ ره‌چاوكردنی وه‌رگرتنی باج لێیان به‌پێی خشته‌ی باجی ئه‌مساڵ، كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، “نابێت هیچ مۆڵه‌تێكی نوێی هاورده‌كردن له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌م نووسراوه‌ بدرێت”.

 

Back to top button