شه‌ش جیاوازی نێوان (ROM) و (RAM)
خواكوڕك
ڕام (RAM) : بریتیه له پێکهاتوێکی وێنه شانه‌یی که له‌سه‌ر بۆردی دایک شوێنی
تایبه‌تی هه‌یه‌و له وانه‌یه له بۆردێکدا زیاد له دوو شوێن هه‌بێت بۆ ئه‌م هاردوێره ، هه‌ر سێ پیتی (RAM) که بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته ده‌نوسرێت له سێ ووشه‌ی (Random Access Memory) وه وه‌رگیراوه ، ده‌کرێت بگۆڕێت و هه‌ندێک جار له‌سه‌ر بۆردی دایک زیاد له چوار ڕام له یه‌ک کاتتدا جێگیر ده‌کرێت ، ڕام کاری سه‌ره‌کی بریتیه له هه‌ڵگرتنی هه‌ندێک داتا به شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌م داتا و زانیاریانه‌ی که له‌سه ڕام ده‌مێنێته‌وه به‌شێوه‌یه‌کی کاتی یان فایله‌کانی سیسته‌مه یاخود به‌رهه‌می به‌رنامه‌کانه له کاتێکدا به‌کارهێنه‌ر کاریان له‌سه‌ر ده‌کات .
ڕوم (ROM) : بریتیه له پارچه‌یه‌کی بچوک که له‌سه‌ر بۆردی دایک جێگیرکراوه، وه هه‌ر سێ پیتی (ROM) که بۆ ناوی ئه‌م پێکهاته ده‌نوسرێت له سێ ووشه‌ی (Read Only Memory) وه وه‌گیراوه که به‌واتای (بیره‌وه‌ریه‌ک که ته‌نها ده‌خوێنرێته‌وه) دێت ، ڕوم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له لایه‌ن هه‌مان کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ری مه‌زه‌بۆرده‌که‌وه ، هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه پرۆگرام ڕێژ ده‌کریت (بایۆسی) له‌سه‌ر جێگیر ده‌کرێت.
له دیارترین جیاوازیه‌كانیشیان ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م : ئه‌و داتا‌و زانیاریانه‌ی که له‌سه‌ر ڕوم جێگیرکراوه هه‌میشه‌ییه و دوای بڕینی ته‌زووی کاره‌با به‌هیچ جۆرێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت به‌ڵام له ڕام دا ئه‌م کاره پێچه‌وانه‌یه‌و له پاش ئه‌وه‌ی وزه‌ی لێ بڕا خاڵی ده‌بێته‌وه‌و هیچ زانیاریه‌کی له‌سه‌ر نامێنێت چونکه زانیاریه‌کان به شێوه‌یه‌کی کاتی تێدا لۆد بووه .
دووه‌م : ئه‌وزانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ڕوم جێگیرکراوه به ئاسانی ناگۆڕرێت و که‌مترین جاریش ناچار به نوێکردنه‌وه‌ی ده‌بین (Non-Volatile) ، به‌ڵام له ڕامدا زانیاریه‌کان به پی ی ویستی سیسته‌م لۆد ده‌بیت و هه‌میشه‌ش له گۆڕاندایه (Volatile).
سێیه‌م : ئه‌و زانیاریانه‌ی له ڕومدا جێگیرکراوه ڤایرۆسی پێناگات و ناتوانێت هیچ گۆڕانکاریه‌ک له پێک هاته‌که‌یدا بکات و فرمانێک له فرمانه‌کانی بگۆڕێت ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ڕومه‌وه هه‌ندێک جار بۆهۆی کاری ڤایرۆسه‌وه ڕام خاڵی ده‌بێته‌وه و هه‌ندێکی فایلی لۆد بوو تێک ده‌شکێنێت ، به واتایه‌کی تر ڤایرۆس ده‌توانێت له ڕامدا خۆی بشارێته‌وه مه‌ترسی بۆ به‌کارهێنه‌ر دروست ده‌کات چونکه ڕام به‌ئاسانی سکان ناکرێت به هۆی دژه ڤایرۆسه‌وه .
چواره‌م : ڕوم به‌سروشتی خۆی خێراییه‌کی مام ناوه‌ندی هه‌یه له گۆڕانکاریکردن له ناوه‌ڕۆکی فرمانه‌که‌یدا وه ئه‌م خێراییه جێگیره ، به‌ڵام ڕام به پێ ی سه‌رده‌م به‌رهه‌می نوێ ی لێ دروست ده‌کرێت و خێراییه‌که‌ی زیاتر ده‌کرێت ، چونکه خێرایی پێداویستیه‌کی سه‌رده‌میانه‌یه له ته‌کنه‌لۆژیای زانیاریه‌کاندا .
پێنجه‌م : له ڕوی جۆره‌وه ڕوم جۆری یه‌که‌می ته‌نها پێک هاته‌یه‌کی ساده‌یه‌و بایۆسی له‌سه‌ر جێگیرکراوه‌و به هیچ جۆرێک شیاوی گۆڕانکاریکردن نیه له پێک هاته‌که‌یدا ، وه له ئێستاشدا چه‌ند جۆرێکی جیاوازی لێ به‌رهه‌م هێنراوه نمونه‌ی جۆری یه‌که‌م (P-ROM) به‌رهه‌م هێنراوه که کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر ڕێت پێده‌دات به‌زیادکردنی زانیاری و گۆڕانکاریکردن تێیدا به‌ڵام کاتێک که کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ر خۆویستانه داوای بکات ، وه دووه‌م جۆری (EP-ROM) ه که ڕێ به به‌کارهێنه‌ر ده‌درێت که سه‌ربه‌خۆ چه‌ندین جار زانیاریه‌کانی نوێ بکاته‌وه‌و گۆڕانکاری تێدا بکات ، جۆری سێیه‌م که ناوده‌برێت به (EEP-ROM) که توانای له دوو جۆره‌که‌ی تر زیاتره به‌وه‌ی پرۆگرامه‌رێکی شاره‌زا ده‌توانێت له بنه‌ڕه‌ته‌وه خۆی پرۆگرام ڕێژی بکات و فه‌مانه‌کانی بۆ زیاد بکات .
به‌ڵام ڕام ئه‌و جۆرانه‌ی که تا ئێستا لێ ی به‌رهه‌م هێنراوه وه‌ک (SD RAM) و (EDO DRAM) و (FPM DRAM)…هتد هه‌موویان هه‌ر یه‌ک فرمان به جێ ده‌هێنن و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دروست ده‌کرێت که تێپه‌ڕاندنی که‌مترین کاته بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵام له پرۆسێسه‌ره‌وه ، ته‌نها گۆڕانکاری له توانا و شێوه‌که‌یدا ده‌کرێت و هیچ گۆڕانکاریه‌کی فرمانی تێدا ناکرێت .
شه‌شه‌م : له ڕوی پێک هاته‌ی مادیشه‌وه ڕوم له (diode) پێک دێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ته‌نیشته‌کانی ڕام بده‌ین پێک دێت له ڕیزێک یان دوو ڕیز له (Transistor) و (Capacitor) .
سه‌رچاوه/ techeye