سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی رێككه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ كه‌ركووك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

 

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق گفتوگۆكانیان چڕكرده‌وه‌ بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ باره‌ی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ شه‌ش لێژنه‌یان پێكهێنا، له‌ ئێستادا نزیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌ رێككه‌وتن سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی دژایه‌تی خۆی بۆ رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا له‌ بواری سه‌ربازی راگه‌یاند

ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ زانیومانە ھەندێك بەرژەوەندی سیاسی لە نێوان حكومەتی بەغدا و ھەرێمی كوردستان ھەیە، بۆ پێكاندنی ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویست بە گەڕانەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای كەركووك دەكات، به‌ڵام ئەوان وەك توركمان ھەموو ھەوڵێك دەدەن بۆ رێگەگرتن لە رێكەوتنی ھەماھەنگیی ھاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە.

 

سەرۆكی بەرەی توركمانی راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ : “بۆ رێگەگرتن لە ھەر رێكەوتنێكی ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان ھێزەكانی ئتیحادی و پێشمەرگە، چەند دیدارێك لەگەڵ ھێزە سیاسیەكان ئەنجام دەدەین، ئێمە ناتوانین بەرامبەر فەرامۆشكردنی پێكھاتەی عەرەب و توركمان لە پێناو بەرژەوەندییەكی سیاسی لە نێوان حكومەتی ئتیحادی و حزبە كوردستانییەكان بێدەنگ بین”.

Back to top button