به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كاره‌با له ته‌واوی سوریا كوژایه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/655.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له وێستگیه‌كی گواستنه‌وه‌ی گازله وڵاتی سوریا روویدا به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه كاره‌با له ته‌واوی سوریا كوژایه‌وه.
ئاژانسێ سانای سووریا له زاری عه‌لی غانم وه‌زیری نه‌وت و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی ئه‌و وڵاته گواستییه‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بۆڕی گازی له نزیك دیمه‌شقی پایته‌خت كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه كاره‌بای سه‌رتاسه‌ری وڵات بڕاوه.
غانمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هێرشه‌كه تیرۆریستی بووه و بۆڕی سه‌ره‌كی كردووه‌ته ئامانج كه له نێوان عه‌درا و ئه‌لزه‌مر له نیزیك دیمه‌شق بووه.
هه‌روه‌ها محەمەف خەربوتڵی، وەزیری کارەبای رژێمی سووریا رایگەیاندووە، تیمەکانی فریاگوزاری خەریکی دامرکاندنەوەی ئاگری تەقینەوەکەن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌شێك له وێستگه‌كان دووباره ده‌ستیان به‌كار كردووه‌ته‌وه و كاره‌با به شێوه‌یه‌كی كه‌م و له چه‌ند پارێزگایه‌ك دووباره دێته‌وه.