ئێران هێڕشكرایه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانمان
دوایه ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له یه‌كێك له بنكه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران روویدا گوتەبێژى دامەزراوەى وزەى ئەتۆمى ئێران، ئاشكرایكرد، هۆكارى تەقينەوەكەى بنكەى ئەتۆميى نه‌ته‌نز لە ئەسفەهان كارێكى تێكدەرانە بووە.
بەهرۆز كەمالوەندى،گوتەبێژى دامەزراوەى وزەى ئەتۆمى ئێران،، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵى تەلەڤیزيۆنى عالەمى ئێرانى، رایگه‌یاند، هێزە ئەمنييەكان پێیانوایه تەقينەوەكەى نه‌ته‌نز بەهۆى كارێكى تێكدەرانەوە ئەنجامدرابێت.
كەمالوەندى، ئاشكراشیكرد وردەكاریى تەقينەوەكە لە رۆژانى داهاتوودا لەلايەن هێزە ئەمنييەكانەوە ئاشكرادەكرێت. وتەبێژى دامەزراوەى وزەى ئەتۆمى ئێران زانياریى لەسەر چالاكییە ئەتۆمييەكانى وڵاتەكەى دا و رایگه‌یاند، زياتر لە سه‌د و سیی تەن ئاوى قورسى بەرهەمهێنراو هەناردە دەكەين جگە لەوە سێ تەن يۆرانيۆمى پيتێنراومان بەرهەمهێناوە ئەم بڕە لەسەرووى ئەوەيە كە لە رێككەوتنى ئەتۆمى دياريكراوە. لە سەرووى سێ تەن بەرهەمهێنراويش بە ئەوروپاشەوە هەناردەى چەند وڵاتێكى دەكەين.
رۆژی دووى تەممووز ئاگركه‌وتنه‌وه يان تەقينەوە لە ناوەندى ئەتۆميى نه‌ته‌نز، كە لە رووى چالاكييەكانى پيتاندنى يۆرانيۆم به ناوه‌ندێكی گرنگ له ئێران له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، راگه‌یه‌نرا. بەهرۆز كەمالوەندى، سەبارەت بە رووداوەكە رايگەياندبوو زيانى ماددى بەرچاوى لێكەوتووەتەوە. هەروەها رووداوەكە، وەكو كارێكى تێكدەرانەى ئيسرائيل لە رۆژنامە نێودەوڵەتييەكان ئاماژەى پێكرابوو.