پیتهر گالبرێت لێكۆلهر و نووسهر و شارهزای دۆزی كورد له بارهی دۆخی ناوخۆی كوردستان دهلێت بۆ رووبهروو بوونهوهی كۆرۆنا دهوڵێت پێموایە ئەوە راستە کە هەرێمی کوردستان توانی لە عێراق باشتر رەوشەکە بەڕێوەببات. بێگومان باشتر لە ئێران و تورکیا، زۆر باشتریش لەو رەوشەی لە ئەمریکا تێیداین . ڤایرۆسەکە هەموو شتێکی گۆڕیوە. دەزانم ئەم رەوشە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان داناوە. یەکێک لە دەرەنجامەکانی خراپبوونی رەوشی ئابوورییە ئەوەش بەهۆی دابەزینی خواست لەسەر نەوت، نەبوونی خواستیش نرخی نەوتی دابەزاند، دابەزینی نرخیش بووە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی نەوت بۆ بەغدا و هەرێمی کوردستان.
له بارهی سهربهخۆیی كوردستان گالبرێت رایگهیاندووه راسته له پهیوهندیهكانی نێوان ههولێر و بهغدا پێشڤەچوون بەدیهاتووە، بەڵام ئارەزووی گەورەی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کاڵنەبووەتەوە. بە رای من درەنگ یان زوو سەربەخۆیی بەدیدێت.
ئهو نووسهر و شرۆڤهكاره راشیگهیاندووه قسەیەکی بەنێوبانگ هەیە دەڵێ ”کورد دۆستی نییە جگە لە چیاکان”، من هەمیشە چەند وشەیەک بۆ ئەم دێڕە زیاد دەکەم و دەڵێم کورد دوژمنی زۆری هەن و خراپترینیشیان کوردە. کوردستان بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان حیزبە کوردییەکان زیانی زۆری بەرکەوتووە، هەروەها بەهۆی ئەوەی کە ئامادەن قوربانی بە بەرژەوەندی نیشتمانی بدەن لەپێناو بەرژەوەندییەکی سیاسی کاتی. ئەوەمان بە باشی لە ئۆکتۆبەری 2017 بینی. ئەگەر بەرەیەکی یەکگرتوو هەبووایە پێموایە هەرێمی کوردستان دەیتوانی بەرگری لە کەرکووک و ئەو ناوچانە بکات، ئەگەر یەکگرتووبووان رەنگە ئێستا کوردستان سەربەخۆبووایە. بەبۆچوونی من ئەوە کێشەیە. دەبینم کە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی هەوڵیانداوە ئەو ناکۆکیانە کەمبکەنەوە لە رێی دانیشتن لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان . ململانێ لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیدارەی کوردی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریاش هەیە. کاتی ئەوتۆ هەبووە ناکۆکییەکان تووند بوون. تەنانەت گەیشتووەتە خاڵێک کە سنوور دابخرێت.
ههروهها راشیگهیاندووه زۆر خۆشحاڵم کە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ژەنەڕاڵ مەزڵووم پێکەوە کاردەکەن و پێشڤەچوون بەدیهاتووە بۆ بونیادنانی پەیوەندی باشتر لەنێوان ئەو دوو بەشەی کوردستان.
Post Views: 101