حكومه‌تی عێراق بۆ دژایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم چاكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌كات
خواكوڕك
دوای ئازادكردنه‌وه‌ی شه‌نگال، په‌كه‌كه له‌رێگه‌ی چه‌ند گرووپێكی چه‌كداری و له‌ژێر ناونیشانی جیا جیا خۆیان خرانده نێو به‌شێك له خه‌ڵك و گه‌ڕه‌كه‌كای شه‌نگال، له‌ئێستاشدا به‌ئاشكرا و له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌ی فه‌رمیه‌وه دژایه‌تی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕن و لایه‌نگری حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
له نوێترین ده‌ركه‌وتنی گرووپه چه‌كداریه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه، رۆژی 14/1/2017 گرووپێك به‌ناوی پارتی ئازادی و دیوموكراسی ئێزیدیا خۆیان راگه‌یاند و له به یاننامه‌یه‌كدا داواین كرد كه پێویسته حكومه‌تی عێراق به‌پێی ماده‌ی 153ـی ده‌ستوری ئه‌و ولاته، شه‌نگال بخاته‌وه سه‌ر به‌غدا.
له ئێستاشدا میدیاكانی نزیك له‌په‌كه‌كه ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئه‌م گرووپه مۆڵه‌تی فه‌رمی حیزبیان له حكومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه و وه‌كو لایه‌نێكی سیاسی له عێراق تۆماركراون، له كاتێكدا ئه‌م گرووپه به‌ته‌واوی هێزێكی چه‌كداریه و به‌شێكه له هێزه‌كانی یه‌به‌شه و یه‌به‌ژه.
پێشتر هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و حكومه‌تی هه‌رێم رایانگه‌یاندبوو كه پێویسته هێزه‌كانی سه‌ر به‌په‌كه‌كه له‌شه‌نگال بچنه ده‌ره‌وه، چونكه هۆكارێكن بۆ پێنه‌گه‌یشتنی خزمه‌تگوزاری به‌شه‌نگال و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بۆ شوێنی خۆیان، له‌به‌رامبه‌ردا په‌كه‌كه په‌نای بۆ حكومه‌تی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی بردووه.