ئه‌مریكا و چین قۆناغی یەکەمی رێککەوتنامەی بازرگانی نێوانیان جێبەجێ دەکەن
به‌رپرسانی چین و ئه‌مریكا پابه‌ندبونیان به‌رێكه‌وتنێكی ستراتیژی دوپاتكرده‌وه و رایانگه‌یاند، كارده‌كه‌ن بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان.
رۆبێرت لایتزه‌ر، نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مریكا و ستیڤ منوچین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیاندا له‌گه‌ڵ لیۆ هو، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی چین باسیان لە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنامەی بازرگانی نێوان واشنتن و پەکین کردووە.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن چینه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر به‌ره‌و پێشچونی به‌رچاویان به‌خۆوه بینیووه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه گفتوگۆی جدی كراوه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا و چین جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی پابه‌ندبونه‌كانیان به‌رێكه‌وتنه‌كه و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست له‌وباره‌یه‌وه كردووه.