خانمانى سلێمانى لە بەکارهێنانى ماددەى جوانکارى ئاگادار دەکرێنەوە
به‌هۆی به‌سه‌رچون و نه‌بونی به‌رواره‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی خانمان له‌به‌كارهێنانی مادده‌ی جوانكاری ئاگادار ده‌كاته‌وه.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت بۆ پێشانگا و ئه‌و شوێنانه‌ی مادده‌ی جوانكاری به‌خانمان ده‌فرۆشن، ده‌ركه‌وتوه به‌شێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌وروپاوه هاورده‌كراوه و له‌و شوێنانه ده‌فرۆشرێت، به‌رواری دروستكردنی به‌سه‌ره‌وه نیه و به‌شێكی دیكه‌یان ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه و شیاوی به‌كارهێنان نین.
باسى لەوەشکرد، به‌وته‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كان كه بهكڕیارهكانیان ده‌ڵێن، ئه‌و مادده جوانكارییانه به‌پێی ستاندار و كوالێتی ئه‌ورپا به‌رهه‌مهێنراوه بۆیه به‌رواری به‌سه‌ره‌وه نیه، به‌ڵام به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی هاورده ده‌كرێن پێویسته له‌سه‌ر ئهودهفرهی به‌رهه‌مه‌كه‌ی تێده‌كرێت لێبڵی تایبه‌ت به‌پێكهاته، چۆنیه‌تی به‌كارهێنان، به‌رواری دروستكرن و كاتی به‌سه‌رچونی به‌شێوه‌ی لێزه‌ر هه‌ڵكۆڵرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رێگری له فرۆشتنیان ده‌كرێت.
وتیشی: به‌شێك له‌و جوانكاریی و مادده پاككه‌ره‌وانه‌ی خاوه‌ن پێشانگاكان ده‌یفرۆشن، ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه، به‌ڵام به‌هۆی دانانی له‌زگه‌ی نرخه‌وه به‌رواره‌كه‌ی ده‌شارنه‌وه، ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانیه و به‌یاسا رێگری لێكراوه، چونكه ئه‌و ماددانه كه پێكهاته‌ی جوانكاریی یان پاككه‌ره‌وه‌ی لێدروستكراوه ده‌بێت بهماددهیهكی زیان به‌خش و زیان به‌ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی ده‌گه‌یه‌نێت.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی رونیكرده‌وه، بۆتێكنهچون و خراپ نه‌بونی جوانكارییه‌كانی خانمان و مادده پاككه‌ره‌وه‌كان، پێویسته له‌كاتی هاورده‌كردن و عه‌مباركردن و هه‌روه‌ها له‌ناو پێشانگاكان له‌كاتی فرۆشتنیدا پله‌ی گه‌رمی و شێوازی ته‌ندروست له‌به‌رچاوبگیرێت، تا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی نه‌كرێنه‌وه.
داواش له‌خانمان ده‌كات، له‌كاتی بازاڕكردن كڕینی پێداویستیه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له‌به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی مادده‌كانی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌كانی پێست و هه‌ویری ددان شتن بده‌ن تا روبه‌ڕوی گرفتی ته‌ندروستی نه‌بنه‌وه، له‌كاتی هه‌بونی گومان یان هه‌بونی مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو، له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) په‌یوه‌ندی به لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه بكه‌ن.