كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش ئه‌گه‌رى زیادبوونى خێرایی با هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى چوارشه‌ممه 26/8/2020، له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له سلێمانى و دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
كه‌شناسی هاووڵاتییانیشى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، سبەى پله‌ى گەرما بە نزیکەى یه‌ك تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە.