پەروەردەی پشدەر بۆ ماوەی یەک هەفتە دەوامی فەرمی ڕادەگرێت

 

تووشبوون بە کۆرۆنا ، پەروەردەی پشدەری ناچار کرد بڕیار بدات بۆ ماوەی یەک هەفتە دەوامی فەرمی ڕاگرێت

 

مەحموود حوسێن بەرێوەبەری پەروەردەی پشدەر لەمبارەوە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : چوار فەرمانبەرمان لەناو پەروەردە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، بەداخەوە تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە بۆیە بڕیارمان داوە لە چوارچێوەی رێنماییە تەندروستییەکاندا لە رۆژی ٢٦ مانگەوە  تا ٢ی مانگی ٩ دەام ڕابگرین .

 

هاوکات ڕایگەیاند ئەو بڕیارە بە هەماهەنگی لە گەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و قایمقامییەتی پشدەر بەرێوە دەچێت

Back to top button