سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی بارزان مەلاخالید دەکات

 

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی بارزان مەلا خالید پێشمه‌رگه‌ی دێرین و میدیاكاری سه‌رده‌می شۆڕش و ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەمالەی کەس و کاری خوالێخۆشبوو دەکات .

ده‌قی پرسه‌نامه‌کە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری گەلەكەمان و دەنگی زوڵالی ڕاگەیاندنی شۆڕش (بارزان مەلا خالید)ـمان پێ گەییشت. دەنگی بارزان مەلا خالید دەنگی پێشمەرگە و دەنگی ئازادیخوازی و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان بوو و هەمیشە لە یادی ئازادیخوازاندا دەمێنێتەوه‌.

سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەری خوالێخۆشبوو بارزان مەلا خالید و هەموو هەڤاڵانی و ڕاگەیاندنكاران و خەڵكی نیشتیمانپەروەری كوردستان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

25ـی ئابی 2020

Back to top button