سێ هەزار و 962 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا بڵاو کردەوە .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێردا  3962 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3372 كەسیش چاكبوونەتەوە و هەروەها 77 كەسیش مردوون.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق هاوکات ئاماژە بەوە دەکات  هەر  لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 هەزار و 522 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3962 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

 

زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 140 و هەولێر 343 و دهۆك 194 و كەركوك 238 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 3372 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات 77 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

بەپێی دوایین ئامار ، كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە 211947 كەس و لەو ژمارەیەش 153761 كەس چاكبوونەوە (بەڕێژەی 72.5%) و 6596 كەسیش مردوون و ئێستا 51590 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدا ماون.

Back to top button