پرۆفیسۆری یاسای نێودەوڵەتی : ئەمریکا پەیوەندیی باشی لەگەڵ کوردستان هەیە

 

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆفیسۆری یاسای نێودەوڵەتی و ئەندامی تیمی دۆناڵد ترامپ بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ئاشکرای دەکات بە پێی پێوەرەکانی یاسای سیاسی و دیپللۆماسییەت ئەمەریکا پەیوەندیی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە

پرۆفیسۆر د. گابرییەل ساوما لە بەشیک لە قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات “ئەگەر خوێندنەوەیەکی مێژوویی بکەین بۆ پێوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ کورد، دەتوانین ناوی لێ بنێن لەگەڵدابوون و، بە شێوەیەکی هاوسەنگ پشتیوانیی حوکمی زاتییان کردووە، ئەوەندەی لەگەڵ ئامانجەکانی ئەمەریکا بگونجێت

 

ساوما  وەک نمونە باس لە سەر دەمی هێنری ئەلفرێد کیسنجردەکات و دەڵێت : “ئەمریکا پەیوەندیی باشی لەگەڵ کوردستان هەیە و لە سەردەمی هێنری ئەلفرێد کیسنجر و دواتریش لە وەزیرەکانی تری دەرەوە هەر پەیوەندیی باشیان هەبووە.”

 

لە کۆتاییدا پرۆفیسۆر د. گابرییەل ساوما “لە دوای جەنگی جیهانی دووەم ئەمریکا بە شێوەیەکی تەدریجی کەوتە شوێنی بریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەک وڵاتێکی کاریگەر و بەڕاستییش دیپلۆماتکارانی ئەمریکا و کورد پەیوەندییان هەبووە و ئەمریکا لە دەستپیکی ساڵەکانی حەفتای سەدەی رابردوو گرینگی بە کورد داوە و لەساڵی ٢٠١٤ شەوە کورد لە شەڕی داعشدا توانیویەتی بە تێک شکاندنی هێزەکانی تیرۆریستی پێگەو جێگەیەکی تایبەتی لە سیاسەتی واشنتۆندا بۆ خۆی مسۆگەر بکات .”

Back to top button