لێژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وی قه‌یرانی دارایی چاوه‌ڕوانی راپۆرتی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی

خواكوڕك

ئەندامێكی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی لە ئەنجوومەنی وەزیران رایده‌گه‌یه‌نێت، “پێویستە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و وەزارەتی دارایی راپۆرتێك بۆ حكوومەت بەرز بكەنەوە، بەڵام لە مانگی یەكەمی ساڵدا ناتوانین ھەڵسەنگاندن بۆ داھات بكەین و دوای سێ مانگی دیكە دیار دەبێت داھاتی ھەرێم چەند زیادی كردووە”.

د. نوری عوسمان ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی له‌باره‌ی شێوازی زیاد كردنه‌كه‌ ده‌ڵێت، “كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت داھات چەند زیاد بووە، ئەو كات بەپێی زیادبوونەكە رێژەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران كەم دەكرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ھیچ بڕیارێكی لەسەر نەدراوە”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌كه‌، له‌باره‌ی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌راوه‌ به‌ مالپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راكه‌یاندووه‌، “ئاگاداری ئەوە نیم لیژنە بۆ كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دروست كرابێت، بەڵام دوای چەند مانگێكی دیكە دیار دەبێت داھات چەند زیاد دەبێت و پاشان بەپێی زیادبوون، رێژەی پاشەكەوت كەم دەكرێتەوە”.

پێشتریش خواكوڕك ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ لیژنەیه‌ك بۆ كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دروستكراوه‌ و د. نوری عوسمان له‌وباره‌وه‌ پێیوایه‌، “ھەموو كات ئەگەری ئەوە ھەیە دەستكاریی پاشەكەوتی مووچە بكرێت، ئەمەیش كاتێك داھات ھەندێك زیاد بێت ئەو كارە دەكرێت”.

Back to top button