فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان لە شنگاڵ کردە ئامانج
به‌هۆی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، تا ئێستا چه‌ندین جار فڕۆكه‌كانی توركیا چیای شنگال و ده‌روبه‌ریان بۆردومان كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه تا ئێستا چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته قوربانی، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکان لە شنگاڵ کردە ئامانج.
بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازیی یه‌په‌ژه(پەکەکە)یان له گوندی به‌هراڤا له سنووری ناحیه‌ی سنونێی سه‌ر به قه‌زای شنگال كرده ئامانج.
ئەگەرچی تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی یه‌په‌ژه(پەکەکە)و به‌رپرسه ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه زانیاریان له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه ئاشكرا نه‌كردووه، بەڵام خواکوڕک زانیویەتی کە لە هێڕشەکەدا چەند چەکدارێک بوونەتە قوربانی.