وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئەردۆگان پەیوەندی لەگەڵ تیرۆریستان هەیە

دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس لە ئیستەنبۆل کۆبووەوە، دیدارەکە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە بە جۆرێک وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ئەو هەنگاوەی تورکیا ئەو وڵاتە بەرەو پەراوێز خستن دەبات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ھۆشداریدا، لەوەی ئەم ھەنگاوە لەوانەیە توركیا بەرەو گۆشەگیری نێودەوڵەتی ببات و هەروەهابەتوندی دژایه‌تی خۆی بەرامبەر بە دیداری ئەم دواییەی سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس لە ئیستانبۆل راگه‌یاند.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا روونیشیكردەوە،”بزووتنه‌وه‌ی حەماس لە لایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و یەكێتی ئەورووپاوە وەك رێكخراوێكی تیرۆرست پۆڵێنكراوە”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا جه‌ختی كرده‌وه‌: “ئەو میوانانەی له‌لایه‌ن ئەردۆغانه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا، وەك تیرۆرستی جیھانی پۆلینكراون. بەرنامەی (پاداشت لە پێناو دادپەروەری)ی ئەمه‌ریكایی ھەوڵدەدات زانیاری سەبارەت بە یەكێكیان بەدەست بخات، بەھۆی تێوەگڵانی لە ژماره‌یه‌ك ھێڕشی تیرۆرستی و كاری رفاندن”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ھۆشداریدا لەوەی” پەیوەندیی بەردەوامی ئەردۆغان لەگەڵ ئەم رێكخراوە تیرۆستییە  توركیا بەرەو گۆشەگیری دەبات و لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دایده‌بڕێنێت، زیان بە بەرژەوەندییەكانی گەلی فەلەستین دەگەیەنێت و شكست بە ھەوڵە جیھانییەكان بۆ رێگەگرتن لەو ھێڕشە تیرۆرستیانە دەهێنێت، كە لە غەزەوە رێكدەخرێن.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن

Back to top button