بۆ دووەم جار توشی كۆرۆنا بوو

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند : پیاوێکی هۆنگ کۆنگ دووجار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ، ئەوەش بۆتە زانیاری گرنگ بۆ زانایان کە پارێزبەندی دەخوێنن و پەرە بە ڤاکسین دەدات .

وتەبێژێکی UN ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند توێژینەوە بڵاونەکراوەکە لە هۆنگ کۆنگەوە یەکەم ” بەڵگەنامەی ڕوون ” ی لە ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە بە ڤایرۆسی کۆڤید – 19 دەستەبەر کرد ، بەڵام هۆشداریدا کە دەکرێت ژمارەی ئەو جۆرە حاڵەتانە زۆر سنووردار بێت .
مارگرێت هاریس ئاماژەی بەوەدا کە ئەو کەیسە لە هۆنگ کۆنگ تەنیا یەکێک بووە لە نزیکەی 23 ملیۆن کەیسی پشتڕاستکراوە لە ئاستی جیهانیدا تا ئەمڕۆ

Back to top button