وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕێژەیەکی قەرزەکانی خۆش دەبێت

وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، لە بەشێكی قەرزی بچووك و پێشینەی هاوسەری و چەند قەرزێكی دیكەی خۆشدەبێت كە لای هاوڵاتییانە، لە ئەگەری ئەوەی سوودمەندبوان بە پارەی كاش تەواوی قەرزەكە بگەڕێننەوە.

لە نوسراوێكیدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان كە ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی کردووە، تیایدا ئاماژەی بە ڕێنمایی ژمارە 16 کردووە و بەپێی ئەو ڕێنماییە بڕیاریداوە کە لە 15%ی ئەو قەرز و سزایانە خۆشبێت كە لە ئەستۆی هاوڵاتییاندایە، ئەگەر بە یەکجار و بەشێوەی کاش بدرێنەوە بە حکومەت.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی، ئەو ڕێژە لێخۆشبوونە، پێشینەکانی خانووبەرە، پیشەسازی، کشتوکاڵی، گەشتیاری، پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچووک دەگرێتەوە ئەگەر سوودمەندبوان لە کاتی دیاریکراو و بە یەک گوژمە و بەشێوەی کاش قەرزەکان بۆ حکومەت بگەڕێننەوە.

بەگوێرەی نووسراوەكە، دوایین بەروار بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە، 1ی ئەیلولی ئەمساڵە، ئەگەرنا بڕیاری لێخۆشبوون نایانگرێتەوە.

Back to top button