لە بەرەبەیاندا ئیسرائیل بۆردوومانی كەرتی غەزەی كرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند بنکە و بارەگایەکی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی، بۆردومان دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردوومانی كەرتی غەزەیان كرد، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، لەبەرامبەر ناردنی باڵۆنی ئاگراوی بەرەو ئیسرائیل ئەو كارەیان كردووە.

میدیاكانی فەڵەستین ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل چەند شوێنێكی كەرتی غەزەیان بۆردوومان كرد، لەلایەكی دیكەشەوە هێزەكانی سەر بە سوپای ئەو وڵاتە فیشەكیان ئاڕاستەی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە تەقاندووە، حکوومەتی لوبنانی لەو هێرشانە بەرپرسە، کە میلیشیای حزبوڵڵا لەسەر خاکی ئەو وڵاتەوە دەیکاتە سەر ئیسرائیل.

حزبوڵڵای لوبنانی، کە خاوەن میلیشیایەکی بەهێزی چەکدارییە، نوێنەرایەتیی پێکهاتەی شیعەمەزهەبی لوبنانی دەکات و حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری ئەو حزبەش چەند جارێک رایگەیاندووە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چەک و پارەی حزبەکەی دابین دەکات.

Back to top button