شاره‌وانی سلێمانی به‌ده‌ست زیاده‌ڕۆیی به‌رپرسانه‌وه‌ داوایه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

خواكوڕك

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایده‌گه‌ینێت، رۆژ دوای رۆژ دیارده‌ی زێده‌ڕیی لەسه‌ر موڵكی گشتی زیاتر ده‌بێت و داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە دەكات لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی هاوكار بن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفته‌، هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌داته‌ گشت لایه‌نه‌كان.

یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری تانجه‌ڕۆ چوار كه‌س هه‌ڵساون به‌ دابه‌ش كردنی زه‌ویه‌كانی ئه‌و گونده‌ و بۆ هه‌ر 100 مه‌ترێك 25 گه‌ڵایان وه‌رگرتووه‌، ده‌شڵێت، “به‌رپرسی حكومی و حزبی له‌پشت ئه‌و كه‌سانه‌ن”.

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ده‌شڵێت، لەسلێمانی و دەروروبەری هەركەسێك هەڵدەسێت بەئارەزوی خۆی زەوی و موڵكی گشتی و باخچەكان و شوێنە گشتیەكان داگیر دەكات و دواتر دەیكەن بە بازاڕ و زەویەكەی دابەش دەكەن و دەكەن بە شوێنی بازرگانی و دەیفرۆشنەوە.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، چندین جار تیمه‌كانمان ڕووبەڕووی هەڕەشە و لێدان و تەقەكردن بونەتەوە ناتوانن كارەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن هیچ چارەسەرێكمان نەماوە و داوای بەپەلە لەحكومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدیارەكان دەكەین هاوكاریمان بكەن و هەماهەنگیان هەبێت لەگەڵمان.

Back to top button