هێڵەکانی ئێنتەرنەتی کوردستان ڕادەگیرێت

 

لە نووسراوێکدا وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە بۆ هاوکاری وەزارەتی پەروەردە لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢، بۆ چوار کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت .

 

ئەو نووسراوە کە واژۆی ئازاد عومەر مووسا بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی لەسەرە، ئاماژە بەوە دەکات : “لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩ -٢٠٢٠) کەلە ڕێکەوتی (٢٠٢٠.٩.١) تاکوو (٢٠٢٠.٩.١٠) ئەنجام دەدرێن، بەپێی خشتەی هاوپێچ بە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کۆمپانیاکان لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر (٦ تاکوو ١٠)ی بەیانی دەبڕدرێن”.

لە کۆتاییدا داوا لە کۆمپانیاکانی ئەنتەرنێت کراوە پابەندی بڕیارەکە بن

Back to top button