ئێران بە ناچاری دەرگای دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بۆ پشکێنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەکاتەوە
لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاژانسی نێودەڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاشکرای دەکات ، ئێران ڕازی بووە بەوەی پشکێنەران و چاودێرانی ئاژانسەکە بتوانن سەردانی دوو بنکەی بەرهەمهێنانی ئەتۆمی ئەو وڵاتە بکەن .
رافائیل گرووسی سەرۆکی ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ ئەو مەبەستە لە گەڵ عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ناوەندی ئەتۆمی ئێران کۆبۆتەوە .
جێگەی ئاماژەیە رافائیل گرووسی، بۆ رێگری لە تەشەنە کردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دوێنێ سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کردووەو لە گەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە کۆبۆتەوە