كوردستان لە چاوەروانی براوەی كێبركێی كۆشكی سپی دا
جو بایدن لە 20 ی نۆڤەمبەری ساڵی 1942 لە سكرانتۆن , لە ویلایەتی پینسلڤینیا ی ئەمەریكا لەدایک بووە، ئەو سیاسەتمەندارێكی ئەمەریكیە، ئەندامە لە حیزبی دیموكرات، لە تەمەنی 10 ساڵی خێزانەكەیان دەرۆن بۆ كلایمۆنت دیلاوێرا وە لە نیوكاستلدا گەورە بوەو باوكیشی كاری كرین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی كردووە , خوێندنی لەوێ تەواو كردووە تا بووە بە پارێزەر لە ساڵی 1969، لە یەكەم وێستگەی ژیانیدا خۆ هەڵبژاردووە لە نیوكاستل لە ساڵی 1970، دوای ئەوە بە دوو ساڵ لە ساڵی 1972 , خۆی بۆ ئەنجومەنی سەركرایەتی هەڵبژاردووە، بەو شێوەیە بوو بە بچووكترین سیناتۆری وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا , وە لەوێدا 6 جاری تر خۆی هەڵبژاردۆتەوە، دواجار بووە جێگری سەرۆكی ئەمریكا , لەسەردەمی سەرۆكی رابردوو بارك ئۆباما , لە نێوان ساڵانی 2009 تا 2017 , گرینگترین جوڵە سیاسەكانی بەدیار كەوتن بۆ جیهان…
ولاتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ناچار بوو كە هێزی سەربازی لە لیبیا دانێت لە ساڵی 2011 , لەكاتێكدا وڵاتە یەكگرتوەكان لە ساڵی 2001 دا هێزی سەربازی خۆیان بۆ ئەفغانستان ناردبوو , وە بەیەكێك لە رێگرەكان دادەنرێت كە رێگای نەداوە كۆچبەرە نایاساییەكان بێن بۆ ناو وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لەسنوری مەكسیكەوە، لە ساڵی 1991 شەری یەكەمی كەنداو بەرپا بوو , لە نێوان ساڵانی 1994 و 1995 , لە ماوەی جەنگی بۆسنا , خاوەنی بیرۆكەی ناردنی سەرباز بوو بۆ باكوری ئەتڵەسی , بۆ وەستاندنی شەر وەستاتندنی كوشتنی مرۆڤەكان كە لەو سەردەمەدا روویدا،
راستیەكان دەربارەی جۆ بایدن
جو بایدن لە رووی ماددیەوە لە ئاستی ناوەند دادەنرێت , وە سەروەتەكەی لە نێوان یەك بۆ 1 پۆینت 8 ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت , كە تەرخانی كردبوو بۆ رێكخراوێك تایبەت بە رێكلام كردن لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا , وە بەوە دەناسرێت كە شەمەندەفەری ئەمتراكی بەكار هێناوە هەموو رۆژێك، كاتژمێر و نیوێك هاتن و چوون لە نێوان ویلمینگتۆن و كاپیتۆل، لەو ماوەیەدا چەندین ئاهەنگی بۆ كۆمپانیای شەمەندەفەرەكە رێك خستوە , وە هەر ئەوەش وای لە كۆمپانیاكە كرد كە شەهادەی رێزلێنانی پێبدات بەوەی كە 7 هەزار گەشتی ئەنجام داوە , وە ئەو شەمەندەفەرە دەی توانی كە چەند خولەكێك بوەستێت ئەگەر جو بایدن درەنگ بكەوتایە
هەندێ لە وتەكانی جو بایدن
من بە وەفام بەبێ ئەوەی كە ببم بە سەرۆكی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا , وە بە دڵخۆشی دەژیم بەڵام ئەوەش رێگر نابێت لەوەی كە ببم بە سەرۆك، ئاساییە كە مرۆڤ لە ژیانیدا شكست بهێنێت، بەڵام هەڵەكە لەوەدایە كە خۆی بە دەستەوە بدات یان لە هەمان قۆناغی شكست هێنان یدا بمیێنێتەوە، لەو شتانەی كە زۆر لەلای بە نرخ بوو ئەوە بوو كە گرینگی بە بارودۆخی خەڵكی دەدا و بەردەوامیش دەلێت، جێگای شانازیە كە بە درێژایی ژیانی سیاسیم بەو كارە تاوانبار نەكراوم كە گرینگیم بەخەلك نەداوە”.
كێبركێی نێوان ترەمپ و بایدن
ترەمپ هێرشێكی تووند دەكاتە سەر جۆبایدن و بەوە تۆمەتباری دەكات كە توانای ئەقلی لەدەست داوە كە خۆی بۆ بەرێوەبردنی وڵات هەلبژاردووە، بەبێ ئەوەی هۆكارەكان دیاری بكات، ترەمپ دەست بۆ شتەهایەكی بردووە كە بۆ سوكایەتی جۆبایدن كە ئەو شتانە لەمیدیاكانی ئەمریكا بە بێنرخ وەسف كرا، كاتێك ترەمپ گوتی بایدن لەكاتی هەبوونی كۆرۆنا وێنەیەكی بڵاو كردۆتەوە كە خەریكی یاری گۆڵفە لەكاتێكدا دۆخی كۆرۆنا لەو پەرەی سەختی دایە لە ئەمریكا ئەوە هێرشی ترەمپ بوو بۆ سەر جۆبایدن، ترەمپ لە تویتەكەی دا دەلێت جۆبایدن ئەوەی بیرخستمەوە كە بۆ ماوەی سێ مانگە هیچ وەرزشێكم نەكردووە، وەهەروەها ترەمپ دەلێت، بایدن سەرقاڵی كۆكردنەوەی پاڵپشتی بوە لەوڵاتانی تردا , باسی ئەو چەپڵە لێدانەی كردووە و تاوانباری كردووە بەوەی كە رێكەوتانەمەی لەگەڵ ئۆكرانیا واژۆ كردووە.
بەڵام پشوو كۆتایی هەفتە بە ئاسودەیی تێنەپەری بۆ ترامپ , چونكە پەنجەی تاوانی بۆ بایدن درێژ كرد , كاتێك كە لە چاوپێكەوتن میدیایی دا , لیزا داوای لێكرد خاڵێكی ئەرێنی لەسەر جۆ بایدن بلێت وە كاتێك كە داوای ئەوەی لێكرد ترامپ گوتی : دەتوانم كە ئەوە بڵێم ئەزموونی هەیە , بەڵام ناتوانم بڵێم ئەزموون هەیە و ئەوە لەبیر بكەم كە دوێنێ چی كردووە، بۆ ماوەیێكی زۆر كاری كردووە , بەڵام وەكو كەسێكی زیرەك دەر نەكەتووە، جارێكی تر پێشكەشكارەكە بە ترەمپی گوتەوە، كە خاڵێك دیاری بكات كە ئەرێنی بێت لەسەر بایدن بەڵام جارێكی تر ترەمپ باسی لەوە كردەوە كە ئەزمووندارە بەڵام توانای ئەقلی كەمە بۆ بەرێوبەردنی وڵات و چارەسەر كردنی كێشەكان , لەگەڵ چین و رووسیا و وڵاتانی تر< هەروەها ترامپ لەبارەی بایدن گوتی: بایدن ئەوە نازانێت كە لە ژیاندایە , من پێشبكرێ لەگەڵ كەسێكدا دەكەم , بیر لە بابەتەكە بكەوە , من لە پێشبركێدام لەگەڵ كەسێك كە ناتوانێت وەڵامی پرسیارێكی ئاسان بداتەوە.
لەبەرامبەر ئەو هەموو هێرشەی ترەمپ بۆ سەر جۆبایدن وای لە بایدن كرد كە وەڵام بداتەوە , وە بڵێت كە ترامپ , ئامادە نەبووە دەترسێت و شڵەژاوە ,لە رووبەروو بوونەوەی كۆرۆنادا , وە هەروەها رێك كەوتن لەگەڵ حكومەتی چینی
لە ئێستادا لەناو ئەمریكا دا پێشبركێی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەنێوان ترەمپ و جۆبایدن زۆر تووند بووە، بەشێوەیەك كە ( ترەمپ بایدن بە وەرزش كردن تۆمەتبار دەكات لەسەردەمی كۆرۆنا و رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزیش لە یەكەم لاپەری خۆیدا باس لەوە دەكات كە زیاتر لە 100 هەزار ئەمریكی كۆچی دوای كردووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەچی بایدن لەهەمان كاتدا خەریكی یاری گۆلفە.
دەستێوەردانی رووسیا و چین لە هەڵبژاردنی ئەمریكا
كێبركێی نێوان هیلاریكلنتن و ترامپ لەسەر بنەمایی ( دەستێوەردانی رووسیا) ساز ببوو، یەكێك لە بابەتە هەرە گرینگەكان بابەتی دەستێوەردانی رووسیا بوو لە هەڵبژاردنی ئەمریكا بەڵام هەرچی ئێستایە ترەمپ بایدن بە دۆستی چین ناو دەبات و دەلێت چین دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمریكا دەكات، ئایا ئێستا لەجێگای رووسیا چین دەستێوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمریكا دەكات؟ لەو بارەیەوە گاری لۆردرینگر , مامۆستا لەزانكۆی جۆرج واشنتۆن دەلێن”لەوانەیە ئێستا ئەوە ناونیشانی ئەو هەڵمەتە هەڵبژاردنە بێت , دوای كۆرۆنا بەدڵنیاییەوە , بیرمە لە هەڵبژاردنی رابردوو لە نێوان هیلاریكلنتن و ترامپ , باس لە رووسیا و دەست تێوەردانی رووسیا دەكرا بەرامبەر بە هەڵبژاردنی ئەمەریكا , ئایا ئێستا ئەو رۆڵە هی چینە ؟ ئایا ئەو پێشبركێی سەرۆكایەتیە لەسەر دەستی چین بەرێوە دەچێت ؟ ئێ لەو هەڵمەتە هەڵبژاردنەی كە لە نێوان هەردوولا بەرێوە دەچێت ؟ ئایا چین دەستێوەردان دەكات؟
هەروەها بەگوێرەی قوڵبوونەوەی كێبركێكانی ئەمریكا لەسەر سەرۆكایەتی ئەمریكا لەنێوان ( بایدن و ترەمپدا) باس لەوە دەكرێت كە ترەمپ لەرێگای تویتەرەوە، هێرشی تووند دەكات، لە میدیاكانی ئەمریكاش ئەو هێرشانەی ترەمپ لە تویتەر ( بە شەرانگێزی و هێرش بۆ سەر مرۆڤەكان ناو دەبرێت) بەڵام چاودێرانی سیاسی لە ئەمریكا پێیان وایە ( دروست كردنی دووبەرەكی لەنێوان ” میدیا و ترەمپ) لە بەرنامەی ترەمپە كە هەموو میدیاكان هێرش بكەنە سەر ترەمپ بۆ كەشێكی وا كە ترەمپ ببێتە ناوێكی بەهێز لە هەڵبژاردنەكاندا”.
خاڵە لاوازەكانی ترەمپ پێش كێبركێی هەڵبژاردن..
دەستێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنی ئەمریكا یەكێكە لە گەرمترین بابەتەكان و بە خاڵی لاوازی بەهێزی ترەمپ دادەنرێت، وە لەهەمانكاتیشدا كوشتنی رەشپێستێك لەلایان پۆلس، خاڵێكی تری لاوازی ئەمریكایە لە پێشیبركێكەدا، خاڵی سێهەمیش شەڵەژانی ترەمپ لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە تا گەیشتن بە مردنی سەد هەزار ئەمریكی، خالێكی تر هەرە لاوازی ترەمپە، كە بایدن لە پێشبرێكێكە دەتوانێت سوودی لێوەر بگرێت”.
بەڵام هەرچی پێشبینیە لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بەردەوام بەو واتایە ناێت كە پێشبینی سەركەوتن بكەیت، بەهۆی ئەوەی بەردەوام پێشبركێكانی ئەمریكا لەسەر بنەمایی ( موفاجەئات) راوەستاوە، لەكۆتایەكاندا كۆی یاریەكان دەگۆڕدرێن، جارێش زووە كەس بتوانێت پێشبینی ئەوە بكات، كە براوەی هەڵبژاردنی ئەمریكا لەنێوان بایدن و ترەمپدا كێیە؟ چونكە كەمپینەكان رۆڵی گرینگ دەگێرن بۆ هەڵبژاردنی ئەمریكا، هەڵەیەك دۆخەكە پێچەوانە دەكاتەوە..
جۆبایدن و كورد
ئەزمونی ترەمپ بۆ كورد ئەزموونێكی (خراپ) بوو، كوردەكان لە سەرۆكایەتی ترەمپ بۆ ئەمریكا زۆر ئازاریان بینی وەك پشتتێكردنی ترەمپ لە كوردی عێراق و بەسەرهاتی 16ی ئۆكتۆبەر، پێشتتێكردنی كوردانی سوریا و داگیركردنی عەفرین و چەندین ناوچەی تر، بەڵام هەرچی بایدنە كوردەكان وەك دۆستێكی هاوسۆز دەیبینن، جارێش دیار نیە كە بایدن دەچێتە كۆشكی سپی یان نا؟ بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەگەر چووە كۆشكی سپی چ بۆ كورد لە هەگبەدایە؟ بایدن خاوەن پرۆژەی ( دابەشكردنی عێراقە) بۆ سەر سێ هەرێم، ( هەرێمی شیعە و كورد و سوونە) لە دۆستایەتیشدا دۆستی سەرۆك بارزانیە، قسەكانی بایدن لە سەردانی سەرۆك بارزانی دا بۆ ئەمریكا، ئەوەبووە كە لەتەمەنی سیاسی خۆم و خۆتدا( كوردستانی سەربەخۆی دەبینین) بەڵام پرسیار ئەوەیە لەسەرۆكایەتی ئەمریكادا هەمان بۆچوونی دەبێت؟ خاوەن هەمان بیرۆكە دەبێت؟
جۆبایدن بە سیاسەتمەدارێكی تێپەریو بەناو نەهامەتی ژیاندا دەناسرێت، نەهامەتیەكی زۆری لەژیانی دا بینیوە، خێزانەكەی منداڵەكە لەیەك كاتدا بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست داوە، ژیانی ئەو سیاسەتمەدارە ژیانێكی ئاسایی نەبووە، لەهەمانكاتیشدا بە گوێگر و یەكێك لە سیاسەتمەدارە هەرە باشەكان دادەنرێت بەوەی گرینگی بە خەڵك دەدات.
راپۆرتی شیكاری دەزگای میدیایی خواكوڕك