بەکارهێنانی خوێ بۆ سێ مەبەستی جیاواز

خوێ، جگەلەوەی پێکهاتەیەکی خۆراکی سەرەکیە لە ئامادەکردنی خواردنەکاندا، بەڵام بۆ چەندین بواری دیکە دەتوانیت سوودی لێببینرێت:

1-ئەگەر ئوتووەکەت رەش بوو بنەکەی، ئەوا بڕێک خوێ بخەرەسەر کاغەزێک و ئوتووەکەی بخەرەسەر، دوای ماوەیەک بیسڕە، هیچ پەڵەیەکی پێوەنامێنێت.

2- ئیسفەنج و شاڵی چێشتخانە بەکتریای لەسەر کۆدەبێتەوە، بەڵام پێویستە هەفتانە لە ئاو و خوێدا دایبنێیت و بیخەیتە مایکرۆوەیفەوە، بۆ ماوەی یەک خولەک.

3- ئەگەر دوای خواردنەوەی قاوەکەت، راستەوخۆ کوپەکەت نەشۆرد، ئەوا بە ئاو و خوێ بیشۆ.

Back to top button