باوکی مێسی لەسەر چوونی کوڕەکەی بۆ مانچێستەر سیتی قسەی کرد

خولەك بە خولەك هەواڵی ڕۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا گەرمتر دەبێت بەردەوام هەواڵی تازە دێت لەم بارەیەوە، لە نوێترین هەواڵیش ستۆریی خۆرخێ مێسی باوکی مێسیە لەسەر هەواڵەکانی چوونی کوڕەکەی بۆ مانچێستەر سیتی

خۆرخێی باوکی مێسی وەڵامی هەواڵێکی پێگەی لا ناسیۆنی داوەتەوە کاتێک لە هەواڵێکی تۆمارێکی دەنگی مێسی بڵاو کردبۆوە گوایە لەگەڵ مانچێستەر سیتی قسەی کردووە ڕێک کەوتووە لەسەر چوونی بۆ یانە ئینگلیزیەکە، بەڵام خۆرخێ لە ستۆری ئینستاگرام نوسیویەتی سڵاو لا ناسیۆن، ئەم تۆمارە دەنگیە دوورە لە ڕاستی، بەڵام چوونی مێسی بۆ مان سیتی یەکێک لە ئەگەرەکان

دوای ئەوەی مێسی لە فاکسێکی بۆ بارسێلۆنا داوای هەڵوەشاندنەوە گرێبەستەکەی کردبوو، هەر ئەم فاکسە تەواوی هەواڵی ڕۆژنامەکانی جیهانی تەنی، بەردەوام هەواڵ دەربارەی یانەی داهاتووی مێسی بڵاو دەکرێتەوە

Back to top button