گۆرانی بێژی میلی “خدر خۆشناو” به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ی ئابی 2020، خدر خۆشناو، هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژی میللی شاری هه‌ولێر به‌ هۆی ڤایرۆشی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

خدر خۆشناو، چەند رۆژێك لەمەوبەر تووشی كۆرۆنا بوو، بەھۆی ناجێگیری باری تەندروستی خرابووە ژێر چاودێر.

خدر خۆشناو، یەكێك بوو لە گۆرانیبێژە میللەكانی ھەولێر، چەندین ساڵ لە رێگەی ھونەرەكەیەوە خزمەتی كردووە.

خدر خۆشناو لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە ساڵی 1978 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووە. ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بوو. خدر خۆشناو خێزاندار بوو، باوکی پێنج کچ و سێ کوڕ بوو.

Back to top button